ڕاوێژکاری دارایی سوودانی: نزیکەی 20 ملیۆن عێراقی لەسەر مووچە دەژین

مەزھەر محەممەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند، نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتیی عێراق لەسەر مووچە دەژین.
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئەو کەسانەی سوودمەندن لە شایسته داراییەکانی تایبەت بە مووچە، بریتین له فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و چەند توێژێکی دیکە. به‌م پێیه پرسی ده‌ستكاریكردنیان نادروسته و دابینكردنی مووچه‌كانیان مانگانه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ته و به ته‌واوی مسۆگه‌ر كراوه و هیچ ترسێك بۆ مووچه نییه."
مەزھەر محەممەد باسی لەوەش کرد، هەروەک چۆن بودجه‌ی سێ ساڵە پێشتر په‌سه‌ند كرابوو، ئەمساڵێش بەهەمان شێوە پەسەند دەکرێت، به‌ڵام بڕگەیەك هه‌یه كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی خشته‌ی بودجه به‌پێی گۆڕاوه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به‌و پێیه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ن ڕۆژانی داهاتوو خشته‌كانی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایییەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێن و پاشانیش ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی.
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "هیچ ترسێک بۆ مووچەخۆرانی عێراق نییە و مووچه‌كانیان پارێزراوه و به‌هیچ جۆرێك ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان نابردرێت.