ڕاپۆرتێک لەبارەی هێرشەکانی سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆنگرێس کرا
ڕێکخراوی CPT ڕاپۆرتێکی لەبارەی هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد.
ڕێکخراوی "سی پی تی" ئەمەریکی ڕاپۆرتی دەستدرێژییەکانی ئێران و تورکیایان بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیلی گەیاندە کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.
لەوبارەیەوە جولیان بیڵ، ئەندامی ڕێکخراوی "سی پی تی" لە واشنتنەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، خەڵکی هەرێمی کورستان بەبێ هۆکار لەلایەن دراوسێکانیەوە شەهید دەکرێن، هەزاران کەسیش ئاوارەبوون و قەرەبوو نەکراونەتەوە.
جولیان بیڵ ئاماژەی بەوەش کرد، بەرپرسانی ئەمەریکا سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی هەرێمی کوردستان، توشی شۆکبوون.