ترەمپ: دەمانەوێت نرخی نەوت دابەزێت

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ڕایگەیاند: سەرۆک بووایە شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا، هەروەها کەمکردنەوەی نرخی نەوتیش شەڕەکە ڕادەگرێت.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی: دەمانەوێت نرخی نەوت دابەزێت، هەروەها بە کەمکردنەوەی نرخەکە، شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگیرێت.
سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەڵێت: ئەگەر سەرۆک بوومایە هەرگیز شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا، هەروەها لە هەوڵداین بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
لەبارەی کۆچبەرانی ناساییەوە، ترەمپ، رایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان دەکەمەوە.
هەر ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا، ئاماژەی بەوە دا، تەوەری هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هەیە، لەوانە سەقامگیری ستراتیجی و نەوت.
هاوکات گوتی: ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی ئۆکرانیا، هەروەها گومانم هەیە لەوەی ترەمپ بڕیار بدات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا.
باسی لەوەش کرد، کارێکی باشە لەگەڵ ترەمپ کۆببمەوە، هەروەها ئامادەشم لەگەڵیدا کار بکەم. جەختی لەوەش کردەوە، شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا ئەگەر ترەمپ سەرۆک بووایە.