نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر: هەر حاجییەک پشکنینی تواناسازی نەکات مافی حەج کردنی نابێت

نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر  ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ دەرچووە، کردەوە، کە دەبێت فۆرمی تواناسازی پڕبکەنەوە ئەگەر نا مافی حەجیان نابێت.

شەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2025، نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە "ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی هەولێر ودەوروبەری دەکەینەوە ئەوانەی کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە، ڕۆژی یەکشەمە، 26-1-2025، سه ردانى ئەو بنکە تەندروستییانە بکەن کەوا لە خوارەوە ناویان هاتوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی پشکنینی تواناسازیی جەستەیی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر حاجیەکی ئەو فۆرمە پڕ نەکاتەوە، ڤیزا لە پاسەپۆڕتەکەی نادرێت و ناتوانێت بچێتە حەج.

 ◦ ناوی بنکە تەندروستیەکان:

1-بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی. 

 2- بنکەی تەندروستیی برایەتی.                    

 3- بنکەی تەندروستیی ئازادی.                    

 4- بنکەی تەندروستیی نازدار بامەرنی.      

 بنکەی تەندروستیی شەقلاوە.           

تایبەتە بە حاجیانی سنووری شەقلاوە ودەوروبەری

بنکەی تەندروستیی کۆیە. 

تایبەت بە حاجیانی کۆیە و تەق تەق ودەوروبەری

هەروەها نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە کاتی سەردانی بنکەی تەندروستی، پێویستە حاجیان ئەم بەڵگەنامە فەرمیانەیان پێ بێت.

1- دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ(معامله)

2-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسێتی.