ئەنجوومەنی پیران دەنگی بە وەزیری نوێی ناوخۆی ئەمەریکا دا

کریستی نۆیم، وەزیری نوێی ناوخۆی ئەمەریکا
کریستی نۆیم، وەزیری نوێی ناوخۆی ئەمەریکا

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا دەنگی بە کریستی نۆیم، وەک وەزیری ناوخۆ دا.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا بە 59 دەنگی بەڵێ، بەرانبەر 34 دەنگی نەخێر، بە فەرمی کریستی نۆیمی کردە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە.

کریستی، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک کاندید بۆ وەزارەتی ناوخۆی دیاری کرابوو، بە کەسێکی توند بەرانبەر کۆچبەرانی نایاسایی ناسراوە و وەزارەتەکەشی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەمەریکاوە دەکات.

هەروەها ناوبراو پێشتر وەک حاکمی ویلایەتی داکۆتای باشووری کاری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی پیران هەر یەکە لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەکوو وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێتیش، وەکوو وەزیری بەرگریی ئەمەریکا پەسەند کردبوو.