زانایان لە بۆشایی ئاسماندا گوێیان لە دەنگی باڵندە بووە

زانایان لە بۆشایی ئاسماندا شەپۆلێکی گەردونییان بیستووە کە لە دەنگی باڵندە دەچێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی TRT، زانایان لە بۆشایی ئاسماندا گوێیان لە دەنگی باڵندە بووە، پێشتر ئەو جۆرە دەنگانە لە بۆشایی ئاسماندا تۆمار کراوە، بەڵام ئێستا زانایان ئەو شەپۆلەیان لە دوورییەکی زۆرترەوە دەستنیشان کردووە، کە 100 هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە و پێشتر هەرگیز پێوانەی لەو شێوەیە نەکراوە.

ئەلیسۆن جەینز، زانای فیزیایی بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی ئایۆوا، دەڵێت: ئەمە پرسیاری زۆر دروست دەکات سەبارەت بەوی کە چی لە بۆشایی ئاسماندا ڕوو دەدات؟ 

زانایان هێشتا دڵنیا نین لەوەی کە چۆن ئەو لێکچوونانە ڕوو دەدەن، بەڵام پێیان وایە ڕەنگە کێڵگەی موگناتیسی زەوی پەیوەندی بەوەوە هەبێت.

هەروەها کەشتییە ئاسمانییەکەی ناسا کە ناوی ڤان ئالن پڕۆبسە، لە دوایین دۆزینەوەدا گوێی لە چرپەی پشتێنەکانی تیشکی زەوی بووە.