پوتین: ئەگەر پشتیوانی ڕۆژئاوا نەمێنێت ئۆکرانیا کەمتر لە دوو مانگ دەکەوێت

سه‌رۆكی ڕووسیا باس له ئه‌گه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا یارمه‌تی ئه‌و وڵاته نه‌دات، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆتایی به ململانێكانی نێوانیان ده‌هێنێت.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئۆكرانیا به‌بێ پشتیوانی و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ناتوانێت به‌رگه‌ی ڕووسیا بگرێت و له ماوه‌ی مانگ و نیوێك یاخود دوو مانگدا كۆتایی به ململانێكان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌هێنێت.
ڤلادیمێر پوتین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌رێك نییه.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر پشتیوانی ڕۆژئاوا نه‌مێنێت، سه‌روه‌ریی ئۆكرانیا له سفر نزیك ده‌بێته‌وه.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا، ئاماژەی بەوە دا، تەوەری هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هەیە، لەوانە سەقامگیری ستراتیجی و نەوت.
هاوکات گوتی: ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی ئۆکرانیا، هەروەها گومانم هەیە لەوەی ترەمپ بڕیار بدات بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا.
جەختی لەوەش کردەوە، زەحمەتە قسەی جیددی لەسەر هیچ شتێک بکرێت، کاتێک ئۆکرانیا ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی دانوستانەکانی پرۆسەی ئاشتی بکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا ئەگەر ترەمپ سەرۆک بووایە.