نەوەیەکی ئەحمەد تورک کوژرا

حوسێن ڕێبەر (ڕاست) و ئەحمەد تورک (چەپ)
حوسێن ڕێبەر (ڕاست) و ئەحمەد تورک (چەپ)

دەستڕێژیی گولــلــە لە نەوەیەکی ئەحمەد تورک کرا و کوژرا؛ ناسنامەی بکوژیش تاوەکوو ئێستە دیار نییە. 

شەوی ڕابردوو (سێشەممە، 28-01-2025) لە شاری مێرسینی تورکیا، دەستڕێژیی گولـلـــە لـــە حوسێن ڕێبەر، نەوەی ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان کرا و لە ئەنجامدا گیانی سپارد. 

هەر لەو ڕووداوەدا، کەسێکی دیکەش کە لەگەڵ نەوەکەی ئەحمەد تورک بووە، بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستە ناسنامەی بکوژەکە و هۆی تەقەکردنەکە دیار نییە.