وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا: بایەخ به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌ده‌ین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌خت ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی بایەخێکی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌دات؛ ده‌شڵێت، ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێك له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو.
چوارشه‌ممه، 29ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانی چالاكییه‌كانی "كۆنگره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سووریا" ڕایگه‌یاند "سووریای نوێی بایەخێکی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌گشتی و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی، ده‌دات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا باسی لەوەش کرد، ئامانجی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی سووریا، بەشدارییە لە هێنانه ئارای دۆخێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاوکاریی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر و هاوبەشیی ستراتیجی.
گوتیشی: لە نێو ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا، سووریا سیاسەتێکی دەرەوەی ئامانجدار و فرەڕەهەند پەیڕەو دەکات، لە چوارچێوەی دڵنیاکردنەوەی جیهانی دەرەوە و ڕوونکردنەوەی دیدگەکەی و بەدەستهێنانی دۆست و نوێنەرایەتیکردنی گەلەکەی لە ناوخۆ و دەرەوەدا.