ڕێباز حهملان: كۆبوونهوهکەی شاندی حکوومەتی هەرێم و عێراق ئهرێنی بووه

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: شاندی حکوومەتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ شاندی حكوومهتی فیدراڵ گفتوگۆیان لهبارهی دوو پرس كردووه، ئهوانیش لیستی مووچهی مانگی یهكی فهرمانبهران و خانەنشینان بووه.
هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕێباز حهملان، بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: سبهی كۆبوونهوهی شاندی حکوومەتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ وهزارهتی دارایی عێراق بهردهوام دهبێت و، كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆش ئهرێنی بووه.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاند باس کرا، دەکرێتە بناغە بۆ هەر 12 مانگی ئەمساڵ.
هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب و تەیف سامی، لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغدا دەستی پێکرد.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش هەیە و سبەینێش کۆبوونەوە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوە کرد، باسی خشتە و لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کرد و لێکتێگەیشتن هەیە و ئومێد دەکەین سبەینێ گرفتەکان چارە بکرێن و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە ڕەوانە بکرێت.
هەر لە بارەی کۆبوونەوە هاوبەشەکە، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لەبەردەم هۆتێل ڕەشید لە بەغدا، کە کۆبوونەوەکەی تێیدا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە.
گوتیشی: سەرەتا بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی ئەندامانی هەردوو شاندەکە، شوێنی کۆبوونەوەکە بۆ هۆتێل ڕەشید گواسترایەوە.
شەوی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بەرەو بەغدا بە ڕێ کەوت، ئامانج لە سەردانەکەش چارەکردنی کێشەی مووچە و پرسی هەمواری یاسای بودجەیە.