بکوژی محەممەد باقر سەدر دەستگیر کرا

محەممەد باقر سەدر
محەممەد باقر سەدر

سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی بکوژی محەممەد باقر سەدری ڕاگەیاند و گوتی: سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر دەکەین کە تاوانیان ئەنجام داوە و خوێنی عێراقییەکانیان بە ناهەق ڕشتووە.

31ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نویسوویەتی، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بکوژی محەممەد باقر سەدریان دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوە دا، لە دەستگیرکردنی تاوانباران، ئەوانەی خوێنی عێراقییەکانیان بە ناهەق ڕشتووە بەردەوام دەبن و هیچ تاوانێک بێ سزا نابێت.

محەممەد باقر سەدر، کەسایەتییەکی دیاری شیعە مەزهەب بوو، لە ساڵی 1935 لە عێراق لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی.

ئەو کەسایەتییە شیعە مەزهەبە نووسەری کۆمەڵێک کتێبە، کە بە دیارترینی بیری سیاسی ئیسلامی شیعە دادەنرێت.

محەممەد باقر سەدر، لە ساڵی 1980 لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە لەسێدارە درا.