عەباس عێراقچی: هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانمان بەرەو جەنگێکی سەرتاسەریمان دەبات

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەبێتەو گەورە ترین هەڵە لە مێژوودا کە بەرەوە جەنگێکی سەرتاسەریمان دەبات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە گوتی: لە ئەگەری هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوە ئێمە دەستبەجێ و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵاممان دەبێت کە دەبێتە هۆی جەنگێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا.
هەروەها ئاماژەشی دا "ئەو کارەی ئەمەریکا دەبێتە گەورەترین هەڵە لە مێژوودا."
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند "ئەمەریکا لە چەند شوێنێکی جیاواز سەرچاوە داراییەکانی ئێمەی سڕ کردووە، بەمەش ئەمەریکا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە کە گوتبووی، ئەو سڕکردنانە هەڵدەگرێت.
عەباس عێراقچی گوتیشی: بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان ئاسایی ببنەوە، پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ئەو سڕکردنانە هەڵگرێت.
لە ساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بە بیانووی پێشێلکاریی لە ڕێککەوتننامەکە لەلایەن ئێرانەوە، بە شێویەکی تاکلایەنە و بۆ زیاتر فشارخستنە سەر ئێران، لە ڕێککەوتننامەی 1+5 کشایەوە.