عەلی حوسێن: لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هەیە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی، ڕایگەیاند: فیدراڵییەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و هەموو ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدا هەن سیاسین.
شەممە، 1ـی شوباتی 2025، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: گفتوگۆیەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوامن، نزیکبوونەوەی باش لەنێوان لایەنەکان هەیە، بە تایبەتی لەنێوان پارتی و یەکێتی.
عەلی حوسێن، گوتیشی: پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەت ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت.
عەلی حوسێن، باسی لەوەشکرد، لە هەڵبژاردنی ڕابردوو دا، پێگەی ڕاستەقینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو، هەڵبژاردنی ئەمجارە پەیامێک بوو، بۆ تەواویی دۆستانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کودستان.
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، عەلی حوسێن، ئاماژەی بەوە کرد، فیدراڵییەت لە عێراق جێبە جێ نەکراوە و هەموو ئەو کێشانەی لەگەڵ بەغدا هەن سیاسین.