لە دوای کاتژمێر 10 کۆبوونەوەی شاندە تەکنیکییەکانی هەولێر و بەغدا دەست پێ دەکاتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، لە دوای کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، 2ـی شوباتی 2025، کۆبوونەوەی شاندە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەست پێ دەکاتەوە.
شەوی هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی تەکنیکی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، بۆ دانووستان لەسەر پرسی مووچە و بودجە و فەرمانبەرانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها دوێنێ شەممەش، شاندە تەکنیکییەکانی دارایی هەولێر و بەغدا زیاتر لە 10 کاتژمێر گفتوگۆیان لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان کرد بۆ چارەکردنی کێشەکان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.