عومرەکارێکی کوردستان لە سعوودییە کۆچی دوایی کرد

هاووڵاتیی محەممەد عەبدولغەفوور یاسین
هاووڵاتیی محەممەد عەبدولغەفوور یاسین

عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان لە کاتی نوێژی بەیانی تەندروستی تێک چوو و گیانی سپارد؛ هەر ئەمڕۆش لە مەدینە بەخاک دەسپێردرێت. 

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ دووشەممە، 03-02-2025، هاووڵاتیی محەممەد عەبدولغەفوور یاسین، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە بۆ عومرە سەردانی سعوودییەی کردبوو، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، عومرەکارەکە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە؛ لە کاتی نوێژی بەیانیدا، تەندروستی تێکچووە و دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، گیانی سپاردووە. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڕەزامەندیی خانەوادەی ئەو عومرەکارەی زاخۆیان وەرگرتووە تاوەکوو هەر ئەمڕۆ دووشەممە، 03-02-2025، لە گوڕستانی (بەقیع) لە شاری مەدینە، بەخاکی بسپێرن.