بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ لێدوانێکی لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەداوە

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەرشیف)
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەرشیف)

بارەگای بارزانی ڕەتی دەکاتەوە سەرۆک بارزانی، دژایەتیی خۆی بۆ دانانەوەی سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندبێت. 

دووشەممە، 03-02-2025، بارەگای بارزانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد "لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی سەرۆک بارزانی بڵاو بووەتەوە، گوایە سەرۆک بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی  بەڕێز محەمەد شیاع سوودانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق."

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: "لێرەوە ڕایدەگەیێنین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ هاتووەتە ئارا."