تەقینەوەیەک مۆسکۆی هەژاند

تەقینەوەیەک لە نێو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە باکووری ڕۆژئاوای مۆسکۆ ڕووی دا و  لە ئەنجامدا پێنج کەس بوونەتە قوربانی.

ئاژانسی ڕیانۆڤۆستی ڕووسی بڵاوی کردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی شوباتی 2025، تەقینەوەیەک لە دەروازەی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "سكارلێت سێڵز" ڕووی داوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تەندروستیی مۆسکۆ، بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، کە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

سەرچاوە تەقینەوەکەش بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام گومان دەکرێت تەقەمەنییەکە لە ڕێگەی کارمەندی پۆستە یان کارمەندێکی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەکەوە هێنرابێت.