پێسکۆڤ: لەگەڵ دیمەشق لە پەیوەندیی بەردەوامداین

ڕووسیا جه‌خت ده‌كاته‌وه له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن.
دووشه‌ممه، 3ـی شوباتی 2025، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌باره‌ت به پرسه هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، گرنگترین پرسی په‌یوه‌ندیدار له نێوان هه‌ردوو وڵات، بوونی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیایه له سووریا به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بنكه‌ی ده‌ریایی ڕووسیا له به‌نده‌ری ته‌رتووس.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا سه‌ردانی سووریای كرد و له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی (ئاڕ تی) ڕووسی جه‌ختی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌رێنی بووه و بواره‌كانی سیاسی، دیپلۆماسی، ئه‌منی و ئابووری له خۆ گرتبوو.
بۆ‌گدانۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به به‌رپرسانی سووریایان گوتووه، له بارودۆخ و پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان تێ ده‌گه‌ن، كه هاوكات به‌رپرسانی سووریا پێیان ڕاگه‌یاندوون له دوای مانگی ڕه‌مه‌زان حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر پێك ده‌هێنن.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریایان كردبوو كه له‌م قۆناغه‌دا ڕێگه‌یان نه‌داوه هیچ هاووڵاتیی و دامه‌زراوه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ڕووسی له وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو ببنه‌وه.