بۆ وەرگرتنی زەوی ئەم هەفتەیە ناوی فەرمانبەران ڕەوانەی پارێزگاکان دەکرێت

لیژنەی دابەشکرنی زەوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ناوی ئەو 200هەزار فەرمانبەرەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو گەڕانەوە.
دووشەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2025، سەربەست مەولوود، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و بەرپرسی هۆبەی یاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دوێنی یەکشەممە، لیستی ناوی 200هەزار فەرمانبەر گەڕایەوە، هەر لەم هەفتەیەدا لیستی تەواوی ناوەکان، ڕەوانەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.
سەربەست مەولوود، گوتیشی: ئەو ناوانەی ماون، نزیکەی 150 هەزار دەبن، بەهەمان شێوە، دوای تەواوبوونی لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەم دا نزیکەی 10هەزار فەرمانبەر، سوودمەندبوون.