کارگەیەکی ماست لە نزیک هەولێر فێڵی لە هاووڵاتییان کردووە

له به‌دواداچوونێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بێستانه, تواندرا كارگه‌یه‌كی ماست به‌سه‌ر بكرێـه‌وه كه چه‌ند سه‌رپێچییه‌ك و نارێكیه‌ك له شێوازی كاركردنیاندا هه‌بوو، له‌م به‌دواداچوونه‌دا جۆره ماستێكی مەڕ دۆزرایه‌وه كه وه‌ك خۆیان باسیان لێكردووه, له شیری چێڵ و گامێش و تۆز دروستی ده‌كه‌ن، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی كارگه‌كه نزیكه‌ی 15 تۆنه له به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ماست و قه‌یماغ.
له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له هاووڵاتیان سكاڵایان له سه‌ر جۆره ماستێك هه‌بوو كه به به‌رهه‌می ماستی خۆماڵی و به‌رهه‌می مه‌رداران له بازاره‌كان ساغ ده‌كرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بێستانه به‌دواداچوونی ئه‌م دۆسیه‌یان كرد، چوون بۆ ئه‌م كارگه‌یه‌ی كه كاری دروستكردنی ماست و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانه، پشكنینی وردیان له كارگه‌كه‌دا كرد، چه‌ند سه‌رپێچییه‌كیان تۆماركرد، له‌هه‌مووی گرنگتر جۆره به‌رهه‌مێك له كارگه پیشه‌سازییه‌كه‌ی بواری دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر بینرایه‌وه كه له نێو ستڵ و مه‌نجه‌ڵی ماستدابوون، وه‌ك به‌رهه‌می ماستی كوردی و مه‌رداره‌كان، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له كارگه‌دا درووستده‌كرێت، له‌هه‌مووی جیاوازتر ئه‌م كه‌سانه‌ی له كارگه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن ئاماژه‌ی پێكهاته‌كانی ماستێكیان كرد كه ماسته‌كه وه‌ك ماستی مه‌ڕ ده‌فرۆشرێت، دەڵێن: ئه‌م ماستی مه‌ڕه له شیری چێڵ و گامێش و تۆز دروست ده‌كه‌ین.! به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ئه‌م كاره‌ی ئه‌وانه ده‌یكه‌ن چه‌واشه‌كاری هاووڵاتیانه.
ئه‌م كارگه‌یه‌به‌رهه‌می ڕۆژانەی نزیكه‌ی 15 تۆن شیره، ماست، ماستاو، دۆ ، قه‌یماغە، له‌م به‌دواداچوونه‌شدا دەست به‌سه‌ر 52 ستڵ ماستی 20 كیلۆیی، 132 بوتڵی دۆ دا گیرا.