کەشناسی پێشبینی باران لە هەرێم و خۆڵبارین لە عێراق دەکات

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی مامناوەند و لە چەند ناوچەیەک با چالاک دەبێت، بەو هۆیەوە دەبێتە تۆز و خۆڵ و مەودای بینین کەم دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتیى ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، کەشی سبەی چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوەر دەبێت، لەدواى نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە ئێوارە بۆ هەور و لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێ دەکات. کاریگەرىی ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و لە ناوچە سنوورییەکان درەنگانى شەو بەفر دەبێت . 

هەروەها پلەکانی گەرما لەدواى نیوەڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ئیوارە و شەودا  (2-4)پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە.

لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، کەشوهەوای سبەینێ، چوارشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانێکی کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک و مامناوەند، لە چەند ناوچەیەک با چالاک دەبێت، بەو هۆیەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش، دەبێتە تۆز و خۆڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، دەبێتە هەور لەگەڵ بارانی مامناوەند، هەندێکجاریش ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت. سەبارەت بە ناوچەی باشووریش کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و  لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور با چالاک دەبێت و لە چەند کاتژمێرێکدا دەبێتە هۆی تۆز خۆڵ و  مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، سبەی چوار شەممە،  5ـی شوباتی 2025، هەرێمی کوردستان؛

هەولێر: 19پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7  پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment