سەرۆک وەزیران و شێخ مادح نەقشبەندی جەخت لە بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کەسایەتیی ئايینی ناسراوی کوردستان شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کەسایەتیی ئايینیی ناسراوی کوردستان، شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی کرد.

لە دیدارەکە جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کوڵتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان و پاراستنی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە میانڕەوی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کرا.