حەماس دەستپێکردنی دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە ڕادەگەیەنێت

کەرتی غەززە
کەرتی غەززە

گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت: دانوستەکانی قۆناغی دووەمی ڕیککەوتنی غەززە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکرد.

سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، عەبدولـلەتیف قانوع، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە دەستی پێکردووە و، پەرۆشن بۆ گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە.

باسی لەوەش کرد، داگیرکاری ڕێگری لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات و کە دەبێتە هۆی دواخستنی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان.

گوتەبێژی حەماس هاوکات جەختی لەوە کردەوە، نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان و چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان و بیرە ئاوییەکان ژیان بۆ غەززە دەگەڕێنێتەوە.

گوتیشی: "هەموو هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان لە کەرتی غەززە شکست دەهێنن."