مەسرور بارزانی و محەممەد حەسسان هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد حەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. هەروەها هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکوومەت ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنی نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكانی له عێراق، لە ڕووی لەیەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی کرد.
