هەولێر.. گەورەترین فێستیڤاڵ بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ساز دەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، ئاماژەی بەوە دا، بە هەماهەنگیی پارێزگای هەولێر، گەورەترین فێستیڤاڵ بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە بەردەم پارکی شار ساز دەکرێت.

سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت: بە هەمانگیی پارێزگای هەولێر، لە ژێر سێبەری قەڵا لە بەردەم پارکی شار، گەورەترین فێستیڤاڵ بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ساز دەکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە بۆ هەر جۆرە چالاکییەکی وەک؛ خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و هتد. هەروەها دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی شارەکە بکەن و لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا بەشدار بن لە پرۆسەی دەستەبەرکردنی هەلی کار و پێدانی شوێنی کار.

شارەوانیی هەولێر، ڕوونی کردەوە، بەشدابوو پێویستە بڕوانامەی کار، مۆڵەتی تەندروستی و نموونەی کاری هاوشێوە، لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

لەبارەی ڕۆژی سازدانی فێستیڤالەکە، سەرۆکایەتییەکە ڕایگەیاند: یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەست پێدەکات .