نێچیرڤان بارزانی و محەممەد ئەلحەسسان جەختیان له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌ت کردەوە
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەسەر گرنگيی پاراستنى سەقامگیريی سیاسی له عێراق كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پتەوکردنی هاريكاريى نێوان بەغدا و هەولێر و چاره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن به پێويست زانى، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، خرانە به‌ر باس، له‌مباره‌يه‌وه، داكۆكى لەسەر بەردەواميی پشتگیريی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکاری و هەماهەنگيی بەردەوامى نێوانيان کرايه‌وه.