سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: خزمەتکردن بە کەرتی تەندروستی ئەرکی لەپێشینەیە
چوارشەممە، 05-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لەبارەی کردنەوەی پێشانگای مێدیکۆ، ئاماژەی بەوە کردووە"ئەمڕۆ لە هەولێر، پێشانگەی (MEDICO)م کردەوە، کە گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە."
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردووەتەوە: "خزمەتکردن بە کەرتی تەندروستی ئەرکی لەپێشینەیە و هاوبەشیی کەرتی تایبەت و گشتی دەرفەتی خزمەتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دەکاتەوە."
ئەمڕۆ لە هەولێر، پێشانگەی (MEDICO)م کردەوە، کە گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 5, 2025
خزمەتکردن بە کەرتی تەندروستی ئەرکی لەپێشینەیە و هاوبەشیی کەرتی تایبەت و گشتی دەرفەتی خزمەتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دەکاتەوە.