دادگای فیدراڵی: بڕیارەکانمان بەگوێرەی ماددەی 94ـی دەستوورە

دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی

دادگای فیدراڵی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی فەرمانێکی وەلائی خۆی سەبارەت بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەگوێرەی ماددەی 94ـی دەستوورە.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دوای ناڕەزایی دەربڕینی ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق بەرامبەر فەرمانەکەی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی دەڵێت: بەگوێرەی دەستوور، بڕیارەکانمان هەموو دەسەڵاتەکان بە جێبەجێکردنی پابەند دەکات، دەشڵێت: دەقی ئاماژەپێکراو هەموو بڕیارەکان لەخۆ دەگرێت بە فەرمانی وەلائیشەوە.

دادگای فیدراڵی ئاماژە بەوە دەکات، ئەم دەقە پارێزبەندی لەسەر هەموو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی داناوە بۆ تانەلێدان.

دوێنێ سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، دادگای فیدراڵ فەرمانێکی وەلائی دەرکرد و بڕیاری دا بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبووردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان.

 
 
Fly Erbil Advertisment