سووریا و فەرەنسا پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان دەدەن

حکوومەتی نوێی سووریا ڕێککەوتنامەیەکی نوێی لەگەڵ گرووپی  CMA CGMـی فه‌ره‌نسی بۆ باركردن و خزمه‌تگوزارییه‌ لۆجیستییه‌كان واژۆ کرد و لە ڕێککەوتنەکەدا میکانیزمیێکی نوێ لە ڕێکخستنەوەی باجەکان لە خۆ دەگرێت.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دامه‌زراوه‌ی گشتیی به‌نداوه‌ وشكایی و ده‌ریاوانییه‌كانی سووریا ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەو و تێیدا هاتووە، له‌گه‌ڵ گرووپی  CMA CGM ـی فه‌ره‌نسی بۆ باركردن و خزمه‌تگوزارییه‌ لۆجیستییه‌كان گەشتنە ڕێككه‌وتنێكی نوێ به‌ مه‌به‌ستی به‌كارخستنی وێستگه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كانی به‌نده‌ری لازیقیه‌.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستەکە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی داهات و مەرج و میکانیزمیێکی نوێ لەخۆدەگرێت و  سەرجەم باجەکانی نێوانیشیان رێک دەخرێنەوە.

لە ساڵی 2009 گرووپی CMA CGM دەستی بە بەڕێوەبردنی وێستگه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كانی به‌نده‌ری لازیقییە لە سووریا کردووە، تاوەکوو ئێستا چەندین جار گرێبەستی نێوانیان نوێ کرایتەوە، دوایین جار لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن ڕژێمی پێشووی ئەسەد بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە درێژکرایەوە. 

هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕاگەیاند،  فەرەنسا هەوڵ دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێت و ڕێگە بە گەشەپێدان و ئاوەدانی سووریا بدەن.