بەهۆی بەفر و باران، لە 24 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کراوەتە پشوو

پێنجشەممە، 6 ی شوباتی 2025، بەهۆی بەفر و باران لە 24 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، کە خراوەنەتە ناو لیستی زەردی کەشناسی، کراوەتە پشووی فەرمی.
بەهۆی شەپۆلێکی بەفر و باران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24 پارێزگا و بۆ سبەینێ هەینیش، 27 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیای خستووەتە ناو لیستی زەردی کەشناسی.
بەهۆی بەفربارینەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی ئەو 24 پارێزگایەی باکووری کوردستان و تورکیا، کراوەتە پشووی فەرمی و کەشناسیش هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینیش دەکات، بەفربارین تاوەکوو سێ ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت، هاوکات پلەکانی گەرما بۆ ئەم هەفتەیە 5 تا 10 پلە دابەزیون.