داوای كشانه‌وه‌ی سوننه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دەکرێت

داوای كشانه‌وه‌ی سوننه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و خۆپیشاندانی فراوان ده‌كرێت.
عه‌بدوڵڵا جه‌غێفی، ڕاوێژكاری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، له‌به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی، داوای كردووه، پێكهاته‌ی سوننه له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێنه‌وه و ده‌ست به خۆپیشاندانی گه‌وره دژ بە بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بكه‌ن.
جه‌غێفی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دەسەڵاتی دادوەری سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی، ڕەوایەتی داواکارییە جەماوەرییەکانی سەلماند و جەختی لەوە کردەوە له‌سایه‌ی دادپه‌روه‌رییدا ویژدانی مرۆڤ، بوونی کەسانی بێ‌تاوان لە زیندانەکاندا قبوڵ ناکات. بۆیه داوای له نوێنه‌رانی سوننه له حكوومه‌ت ده‌كات له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێنه‌وه و خۆپیشاندانی گه‌وره‌بکەن.
سێشەممە 4ـی شوباتی 2025، دادگای فیدراڵی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڕیاری ڕاگرتن و هەڵپەساردنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای باری کەسی، لێبوردنی گشتیی، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەرکردایەتیی شۆڕشی ڕژێمی بەعسی لەناوچووی دەرکرد، کە 21ی کانوونی دووەمی 2025، بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند کران.
لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ هاتووە، هەڵپەساردنی سێ یاساکە، ڕێکارێکی کاتییە بۆ جیاکردنەوەی ئاستی دەستووریی یاساکان لە سەر پرسی سکاڵاکان و بەراوردکردنیان بە بڕگە و ماددە دەستوورییەکان.