دژەتیرۆری کوردستان: لە ئەنجامی بۆمبارانی تورکیا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکداری پەکەکە کوژران

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکە بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار کوژران.
پێنجشەممە، 6ـی شوباتی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ڕایگەیاندووە: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکەی بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێرەکانی 10:45 و 11:00ـی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبیل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆرمباران کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستاندا هاتووە: لە ئەنجامی بۆمبارانەکە، چارەنووسی دوو چەکداری دیکەی پەکەکە نادیارە .