دوو ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان تێ دەپەڕێت

دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە 6ـی شوباتی ساڵی 2023، دوو بوومەلەرزە لە مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویاندا، گوڕەکانیان 7.7 و 7.6 پلەی ڕێختەر بوو. لە ئەنجامی بوومەلەرزەکاندا 53 هەزار و 537 کەس گیانیان سپارد و 107 هەزار و 213 کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات بوومەلەرزەکان کاریگەرییان بەسەر 11 پارێزگا و 14 ملیۆن هاووڵاتییەوە هەبوو. دوای ڕووداوەکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی تیمەکانی فریاگوزاری و هاوکارییە مرۆییەکانی ڕەوانەی ناوچەکە کردبوو. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی ماڵ و حاڵیان لە دەست دا، زیاتر لە 700 هەزار بینا و یەکەی نیشتەجێبوون  زیانیان پێگەیشتبوو.