پزیشكیان: دەتوانم بیسەلمێنم ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییهوه نییە

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، دەتوانێت بۆ دۆناڵد ترەمپ بسەڵمێنێت کە ئێران هیچ کات بەدوای ڕەشهکوژی خەڵکی بێتاوان نەبووە.
پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی دەرەوە ڕایگەیاند، زۆر بە ئاسانی دەتوانن بۆ دۆناڵد ترەمپی بیسەلمێنن کە ئێران پەرەی بە چەکی ئەتۆمی نەداوە.
هەروەها ئاماژەی بهوه كرد، ئێران هیچ کات بەدوای چەکی ئەتۆمییهوه نەبووە و ئەمە دوورە لە بیروباوەڕی ئەوان کە خەڵکی بێتاوان ڕەشەکوژ بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت ڕێککەوتننامەیەکی ئاشتی متمانهپێكراوی لەگەڵ ئێران هەبێت.
لە ساڵی 2018 لە خولی یەکەمی ئیدراەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریکا بە بیانووی پێشێلكردنییهوه لەلایەن ئێرانەوە، لە ڕێککەوتنامەی 1+5 کشایەوە.