زیلینسکی: پوتن دەترسێ گفتوگۆم لەگەڵدا بکات

ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: پێم وایە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەترسێ لەوەی لەبارەی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانمان، قسەم لەگەڵدا بکات.

پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس)، ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: پێم وایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا توانای کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێمە و ڕووسیا هەیە، جەختی لەوە کردەوە، ئۆکرانیا دەبێت ستراتیژی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هەبێت پێش ئەوەی بەشداری ڕێگەی دیپلۆماسی بکات.

زیلینسکی جەختیشی لەوە کردەوە، ئۆکرانیا “کراوەیە بۆ ڕێگەی دیپلۆماسی"،  بەڵام هیچ بڕیار و پلانێک سەبارەت بە ئۆکرانیا بەبێ ئەوان  ناتوانرێت بدرێت، دەشڵێت: “ناکرێت پلانێک بێت وڵاتان دایبڕێژن، بەڵام دەبێت دیدێکی هاوبەشمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان هەبێت”.

زێلێنسکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا،  لایەنی ئەمریکی بە باشی ئاگاداری هەڵوێستی ئۆکرانیایە.