قاسم ئەعرەجی: ئه‌مه‌ریكا ڕێگریی لە ئیسرائیل کرد هێرش بکاتە سەر عێراق

ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی هه‌بوو له ڕێگریكردنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق؛ ده‌شڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌كه‌كه له عێراق ده‌ربكه‌ن.
هه‌ینی، 7ـی شوباتی 2025، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق تایبه‌ت به كه‌ناڵی "العربیة" ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك كه‌وتوون له ئه‌یلوولی 2026 كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بهێنرێت.
قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه، ئیسرائیل هێرشی ده‌كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی له ڕێگریكردنیدا هه‌بوو.
ئه‌عره‌جی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هاوڕان كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت. گوتیشی، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌ڵێن عێراق پاشكۆی ئێرانه، هه‌ڵه‌ن.
ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق گوتووشیه‌تی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له عێراق ده‌ربكه‌ن.
ئه‌عره‌جی دووپاتیشی كرده‌وه، دڵنیاییان وه‌رگرتووه كه سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا پارێزراون و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌م باره‌وه له ئارادا نییه. به پێویستیشی زانی هاریكارییه‌كی گه‌وره له نێوان سووریا و عێراقدا هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه عێراق چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه.