ڕۆژ ڕۆژی قەل خواردنە

سەرما دەستی پێ کردووە و بازاڕی قەل گەرمە، ڕۆژ ڕۆژی قەل خۆرەکانە. لە ڕۆژانی هەینی دا، بازاڕی ژێر پردەکەی سلێمانی جمەی دێت لە کڕیارانی قەلی کوردی، بەڵام بەشێک لە قەلەکان خورمایان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی قەڵەوببن.
هەینی، 7ـی شوباتی 2025، کاوە محەممەدی، قەل فرۆش، بە کوردستان24ـی گوت: چەندان ساڵە قەل دەفرۆشرین، بەڵام هیچ ڕۆژێک کەس نەیگوتووە، تامی شیرینە، قەلی کوردی و دێهاتەکان تامی خۆشترە، نرخی گرانترە و کیلۆیەک قەل زیاتر لە20 هەزار دینارە.
وەستاهەرێم، چێشتلێنەر بە کوردستان24ـی گوت: "جیاوازی نییە، لەنێوان ئەو قەلەی خورما دەخوات یان لەگەڵ ئەو قەلانەی دیکە، پێویستە چێشلێنەرەکە شارەزایی و ئەزموونی باشی هەبێت، بزانێت چۆن لێی دەنێت."
لە بەدواداچوونێکی کوردستان24دا، دەرکەوت، ژێر پردی سلێمانی جمەی دێت لەو جۆرە قەلانەی بە خورما قەڵەو کراون و قەلی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، بەڵام هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە.