سەعدی پیرە: سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ڕەشنووسە هاوبەشەکە کۆدەبێتەوە

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ئەو ڕەشنووسە کۆ ببێتەوە، کە لە کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی ئامادە کراوە.
گوتیشی: هەرچەندە لە کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بەشدار نەبووم، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و نزیک بوونەوە هەیە.
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەو ڕەشنووسەی لە دوا کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی ئامادە کراوە، دەبێت لەلایەن مەکتەبی سیاسی هەردوولان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
بە گوتەی سەعدی پیرە، هەنگاوی دواتر کۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
سێشەممە، 4ـی شوباتى 2025، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانووستانكارى پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان کرد و کرد و ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتبووە، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان کرد، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە درابووە بەوەی، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، هەروەها ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانووستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کرا، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.
گرنگترینی تەوەرەکان لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی ، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت.
لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.