ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ شەرع: پاڵپشتیی پرۆسەی سیاسیی سووریا دەکەین

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئەحمەر شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئەحمەر شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا

سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لە هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە کردەوە.

هەینی 7ـی شوباتی 2025، ئاژانسی هەواڵی سووریا بڵاوی کردەوە، ئەحمەر شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، باسی لە نەخشەڕێگەی قۆناغی ڕاگوزەر و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا کرد.

ئاشکراشی دەکات، ئەحمەد شەرع هەروەها باسی لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان لەسەر سووریا کرد و راوێژکاری ئەڵمانیا هاوڕا بوو کە پێویستە دەستبەجێ سزاکان هەڵبگیرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی سووریا کرد و جەختیان لە یەکپارچەیی خاکی سووریا گرنگی بەیەکەوەکارکردن کردەوە تا ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە پارێزراو بێت.

هەر بە پێی ئاژانسەکە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پاڵپشتیی خۆی بۆ پرۆسەی سیاسیی سووریا دووپات کردەوە.