سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان پیرۆز دەکات
سەرۆک وەزیران, مەسرور بارزانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان پیرۆز دەکات و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دووپات دەکاتەوە.
یەکشەممە، 09-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گەلی لوبنان کرد بە بۆنەی ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەواف سەلام.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتن بۆ حکوومەتی نوێی لوبنان دەخوازێت و پشتیوانیی هەوڵەکانیشی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ خەڵکی لوبنان و بەرەوپێشبردنی ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ حکوومەتی نوێی لوبنان دووپات کردووەتەوە.
Congratulations to Lebanon on the formation of a new government led by Prime Minister Nawaf Salam.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 9, 2025
I wish PM Salam and his cabinet success in bringing security, stability and prosperity for the people of Lebanon. The KRG stands ready to help.
ڕۆژی شەممە، 08-02-2025، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەواف سەلام ڕاگەیەنرا و تارق میرتیش، جێگری سەرۆک وەزیران دەبێت.
وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان:
1-میشال مینسە، وەزیری بەرگری.
2-ئەحمەد حەججار، وەزیری ناوخۆ.
3-یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوە.
4-یاسین جابر، وەزیری دارایی.
5-غەسسان سەلامە، وەزیری ڕۆشنبیری.
6-لورا خازن لەحود، وەزیری گەشتوگوزار.
7-کەمال شیحادە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.
8-نورا پێرقدریان، وەزیری وەرزش و لاوان.
9-ڕیما کیرامی، وەزیری پەروەردە.
10-عادل نەسسار، وەزیری داد.
11-ڕاکان نەسرەددین، وەزیری تەندروستی.
12-محەممەد حەیدەر، وەزیری کار.
13-جۆزێس سەددی، وەزیری وزە.
14-عامر بەسساد، وەزیری ئابووری.
15-شارل حاجی، وەزیری گەیاندن.
16-جۆ عیسا خووری، وەزیری پیشەسازی.
17-فائیز ڕەسامنی، وەزیری ئیشغال.
18-نیزار هانی، وەزیری کشتوکاڵ.
19-فادی مەککی، وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی.
20-تەممارە زەین، وەزیری ژینگە.
21-حەنین سەید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی.
22-پۆل مارکۆس، وەزیری ڕاگەیاندن.
23-ڕاکان نەسرەددین، وەزیری تەندروستی گشتی.
24-فادی مەککی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری گەشەپێدانی کارگێڕی.