خانەوادەی خالید خۆشناو سوپاسی سەرۆک بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و خه‌ڵكی كوردستان دەکەن

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، کوڕی کەسایەتی و بازرگانی دیاری هەرێمی کوردستان و عێراق، خالید خۆشناو کۆچی دوایی کرد و خانەوادەکەی سوپاسی ئەوانە دەكه‌ن، کە بەشداری پرسەکەیان کردووە.
دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، خانەوادەی خالید خۆشناو، پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە و سوپاسی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکه‌ن، کە بەشدارییان لە پرسەکەدا کردووە.
خانەوادەی خالید خۆشناو بڵاویان کردووەتەوە، سوپاسی خه‌ڵكى وه‌فادارى كوردستان به‌گشتى، به‌تايبه‌تى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ويست، دهۆك و سلێمانى و هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كه‌ن، به‌و هاوخه‌مى و هاوسۆزى و په‌رۆشييه‌ى هه‌ر له ساتى يه‌كه‌مى ئه‌م كۆسته‌دا له‌گه‌ڵیان نیشانیان داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆیان به قه‌رزباریان ده‌زانن و له خواى مه‌زن داواكارن پاداشتى چاكه و دڵسۆزيى هه‌مووان بداته‌وه و يارمه‌تيمان بدات بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 7ـی شوباتی 2025، مەسروربارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەشداری لە پرسەی وەلید خالید خۆشناو کەسایەتی ناسراوی هەرێمی کوردستان کرد.
رۆژی چوارشەممە، 5ـی شوبات 2025، وەلید خۆشناو کوڕی سەرمایەداری هەرێمی کوردستان خالید خۆشناو کۆچی دواییکرد.
ئەمەش دەقی سوپاسنامەکەیە:
سوپاس و پێزانينێكى زۆرمان بۆ به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى کە پەیوەندیەکەیان بۆئێمە سەبوریەکی گەورەبوو لەو ساتە سەختەدا،هەروەها سوپاسی به‌ڕێزان جه‌نابى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌نابى مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندامانى به‌ڕێزى خانه‌واده‌ى بارزانى و هه‌موو چين وتوێژه‌كانى خه‌ڵكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و هه‌موو سه‌ركرده و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسان و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق، كه به په‌يوه‌ندى و به‌شدارى و هاوبه‌شييان له پرسه‌ى (وه‌ليد)ى جوانه‌مه‌رگدا، له خه‌م و په‌ژاره‌يان كه‌مكردينه‌وه و سه‌بوورى و دڵنه‌واييان داينه‌وه.
خه‌ڵكى وه‌فادارى كوردستان به‌گشتى، به‌تايبه‌تى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ويست، دهۆك و سلێمانى و هه‌موو ناوچه‌كان، به‌و هاوخه‌مى و هاوسۆزى و په‌رۆشييه‌ى هه‌ر له ساتى يه‌كه‌مى ئه‌م كۆسته‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه نوانديان، زۆر قه‌رزباريان كردين. له خواى مه‌زن داواكارين پاداشتى چاكه و دڵسۆزيى هه‌مووان بداته‌وه و يارمه‌تيمان بدات بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌يه. بۆ هه‌موو شتێك سوپاسگوزارى په‌روه‌ردگارين و شانازى به‌و ڕێز و هاوسۆزييه‌ى كوردستان ده‌كه‌ين.
خواى مه‌زن وڵاته‌كه‌مان و هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت و ئارامى و ئاسووده‌يى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خالد خۆشناو