سەفین دزەیی: پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ ئیتاڵیادا هەیە

سەفین دزەیی
سەفین دزەیی

لە کۆربەندی ئابووریی کوردستان لە ئیتاڵیا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیتاڵیادا هەیە.

سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ کۆڕبەندی ئابووریی کوردستان لە ئیتاڵیا، گوتی: ئێمە پەیوەندیی باشمان هەیە لەگەڵ ئیتاڵیا.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: "هیوادارم ئەوە خاڵێکی دەستپێک بێت بۆ ئەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان زیاتر پەرە پێ بدەین لەگەڵ سەرمایەداران و سەرکردەکان لە ئیتاڵیا، بۆ ئەوەی بتوانین لە بازرگانییەوە بۆ سەرمایەداری زیاتر بکەین و پەرە بە گەشەپێدانی لایەنە بەرفراوانەکانی دیکە."

سەفین دزەیی گوتیشی: "عێراق، بازاڕێکی بەرفراوانە بۆ وەبەرهێنان، کە 45 ملیۆن هاووڵاتیی هەیە، پێمان وایە ئیتاڵیا لەو بازاڕە شوێن پێی خۆی هەبێت. بەلام بەهۆی ڕژێمەکانی ڕابردوو لە ساڵانی 80 کانەوە عێراق ڕووبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە و دواتر تووشی داڕمانی ئابووری بووەتەوە."