زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەولێر و دهۆک نیشتەجێن

کۆمیسیۆنی کاروباری پەنابەرانی سەر نە ڕێکخراوی نەوەتە یەکگرتووەکان تازەترین ئاماری ئاوارە و پەنابەرانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، تا ئێستا 511 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک لە هەرێمی کوردستان ماون.

هەر بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنەکە، %70ی پەنابەران و ئاوارەکان لە منداڵان و ئافرەیانن و بەشێکی زۆریان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، کە %47یان پەنابەری سووریین و لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە نیشتەجێن.