پاپا فرانسیس: ترەمپ شکۆ و ڕێزی کۆچبەران دەشکێنێت

پاپای ڤاتیكان ڕه‌خنه له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران؛ ده‌شڵێت، كۆچبه‌ران له ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانیان و هه‌ژاری و نه‌بوونی ئاساییشه‌وه ناچار بوونه وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن.
سێشه‌ممه، 11ـی شوباتی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كردووه، گوتوویه‌تی، كۆچبه‌ران له ئه‌نجامی هه‌ژاری و نه‌بوونی ئاسایش و قۆستنه‌وه و چه‌وسانه‌وه و سیاسه‌تی چه‌وتی ڕژێمه‌كان و تێكچوونی ژینگه‌وه وڵاته‌كانیان به‌جێ هێشتووه.
پاپا فرانسیس له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كردووه كه نیازی وایه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
پاپای ڤاتیكان سیاسه‌تی تره‌مپی له‌م باره‌وه به ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ری و شكاندنی ڕێزی كۆچبه‌ران ناو بردووه.
داوایشی له باوه‌ڕداران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه نیازیان باشه، له‌ژێر ڕۆشنایی ڕێز و شكۆی مرۆڤ و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی، چاو به ڕه‌وایه‌تی ئه‌و بیرۆكه و پێوه‌ر و سیاسه‌ته‌كانیدا بخشێننه‌وه.