وەزیری ئابووریی لوبنان بۆ کوردستان24: شەڕ نزیکەی 15 ملیار دۆلار زیانی بە وڵاتەکەمان گەیاندووە

وەزیری ئابووری و بازرگانیی لوبنان ئاماژە بەوە دەدات، شەڕی لوبنان و غەززە نزیکەی 15 ملیار دۆلار زیانی هەبووە و باشووری وڵاتەکەی وێران کردووە.
چوارشەممە، 12-02-2025، ئه‌مین سه‌لام، وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی لوبنان، له په‌راوێزی لووتكه‌ی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی، لە لێدوانێکی تایبه‌تدا بە عه‌ممار نه‌جمه‌ددین، نێردراوی کوردستان24ـی گوت: شه‌ڕی لوبنان و غه‌ززه، كاریگه‌ریی گه‌وره و نه‌رێیی له‌سه‌ر دۆخی لوبنان و ئابوورییه‌كه‌ی هه‌بووه؛ بووه هۆی له‌ناوبردنی شاده‌مار و ژێرخانی شاره‌كان، وەک ئاو، كاره‌با، ڕێگه‌وبان. په‌یوه‌ندییه‌كان. شەڕ به‌یروت و باشووری وڵاتی وێران کردووە."
وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی لوبنان باسی لەوەش کرد "شه‌ڕ كاریگه‌ریی نه‌رێنی لەسەر زۆر كه‌رت هه‌بووه، له‌وانه‌ش گه‌شتیاری، كه به ئۆكسجینی لوبنان داده‌نرێت، چونكه ئه‌م كه‌رته بۆ به‌رده‌وامبوونی پێویستی به ئاسایش و سه‌قامگیریی به‌رده‌وام هه‌یه."
وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی لوبنان ئەوەشی خستە ڕوو "به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان، ئه‌و شه‌ڕه‌ی کە ڕووی دا 10 بۆ 15 ملیار دۆلار زیانی به لوبنان گه‌یاندووه."