چەند جۆرە گازێكی سووتێنەر لە ماڵی هاووڵاتیەك دەردەكەون
خاون ماڵەكە: ئەو گازانە بە ئاسانی گڕ دەگرن
K24- دهۆك:
چەند جۆرە گازێكی سووتێنەر لە ماڵی هاووڵاتیێكی كۆمەڵگەی ماقوبلێی سەر بە قەزای سێمێل دەردەكەون، شارەزایەكی جیۆلۆجیش دەڵێ: دەركەوتنی ئەم گازانە نیشانەی ئەوەیە كە كوردستان لەسەر دەریایەك نەوتە.
لە كۆمەڵگەی موقبلێی سەر بەقەزای سێمێل لە ناو ماڵی ھاووڵاتییەك چەند جۆرێكی گاز دەردەكەوێت، ئەو ھاووڵاتییەی گازەكان لە نێو ماڵەكەی دەركەوتوونە دەڵێ گازەكان بە ئاسانی گڕ دەگرن و دەسووتێن. شارەزایەكی جیۆلۆجی دەڵێ : دەركەوتنی ئەم گازانە لە ماڵی ئەم ھاووڵاتییە نیشانەی ئەوەیە كە كوردستان لەسەر دەریایەك نەوتە و ئەم حاڵەتەش پێویستی بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد ھەیە.
وردەكاری زیاتر لەم پاكێجەدا ببینە:
H.B