فوئاد حوسێن: سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەحمەد شەرع بانگهێشتی عێراق دەکەین

فوئاد حوسێن
فوئاد حوسێن

فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: عێراق بانگهێشتی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع.

هەینی 14ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ خۆ پارێزییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی سووریای نوێ، گوتیشی: عێراق کە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەبات، بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع.

لەبارەی غەززەش، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، مافی گەلی فەڵەستینە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، هاوکات لەسەر پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش، وەزیری دەرەوەی گوتی: گفتوگۆکان لەگەڵ هێزەکانی عێراق لەمەڕ ئەو پرسە بەردەوامە.