کرێملن: G7 سەرکردایەتیی ئابووریی جیهان ناکات

گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن)، ڕەتی دەکاتەوە بگەڕێتەوە نێو گرووپی G7 و دەڵێت، ئێستە گرووپی G20 کاریگەریی بەسەر گەشەسەندنی ئابووریی جیهان زیاترە.

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند "گرووپی G7 ئەو کاریگەرییەی پێشووتری نەماوە، چیتر ئەو گرووپە سەرکردایەتیی گەشەسەندنی ئابووری جیهان ناکات."

گوتەبێژی کرێملن ئاماژەشی دا "پێیان باشترە کە پەیوەندییان لەگەڵ G20 بەردەوامی پێ بدەین و بەهێزتری بکەین، چونکە ئێستە ئەو گرووپە کاریگەریی بەسەر گەشەسەندنی ئابووریی جیهان زیاترە." 

هەروەها دەشڵێت: دوای خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئەو گرووپی G7 زۆربەی پەیوەندییەکانی خۆی لە دەستداوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، گوتبووی: حەز دەکەم ڕووسیا بگەڕێتەوە بۆ گرووپیG7، پێم وایە دەرکردنی ئەو وڵاتە لە گرووپەکە کارێکی هەڵە بووە.

ساڵی 2014، دوای ئەوەی مۆسکۆ دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای کۆنترۆڵ کرد، لە گرووپی G8، دەرکرا و ناوی بۆ G7 گۆڕدرا.