ترەمپ: بەم نزیکانە سەردانی بەریتانیا دەکەم

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەم نزیکانە سەردانی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆ دەبنەوە، لەبارەی ئەوەی دەربارەی چی کۆ دەبنەوە؟ ترەمپ گوتی: نازانم، ئەوە داواکاریی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە.
دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی قسەکردن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند "کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندیی پێوە کردووە و بانگهێشتی وڵاتەکەی کردم."
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: منیش بە بانگهێشتنەکەی ڕازیی بووم و ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەریتانیا دەکەم.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی دا: دیدارێکی زۆر دۆستانە و باشمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەبیت.
لەبارەی ئەوەی لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ دەربارەی چی دەکەن؟ سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: نازانم، ئەوە داواکاریی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە.