ڤیدیۆ.. ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا به زللـه و مست له ئافره‌تێكی ره‌شپێست ده‌دات
ژنێكی ره‌شپێست
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی نوێی په‌لاماردانی ژنێك له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و ره‌فتاره‌ی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا به كرده‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه وه‌سفده‌كه‌ن.
له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنێكی ره‌شپێست قسه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی "میامی" نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
كاتێك ژنه‌كه له ئه‌فسه‌ره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌تا هێزی تێدایه ده‌ستی لێ ده‌وه‌شێنێت و به زه‌ویدا ده‌دات و دواتر قۆڵبه‌ستی ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی میامی، "ئهلبریدۆ رامیریز" نیگه‌رانی له‌و ره‌فتاره‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: تاسام و زۆر تووڕه‌م له‌و كرده‌وه‌یه. ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه بكرێت و ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ش نابێت له كه‌رتی پۆلیسدا چیدیكه خزمه‌ت بكات.
Miami cop hits black woman at airport today pic.twitter.com/XoVmLkGgW7
— Daniel Uhlfelder (@DWUhlfelderLaw) July 2, 2020